بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریکرد لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو.

سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ…
Total
0
Share