ڕوحانی: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و ئێران بەرزدەكرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار

سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، “دەكرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق تا 20 ملیار دۆلاری ساڵانە زیادبكرێت.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، حەسەن ڕوحانی، سەرۆككۆماری ئێران پێشوازی لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێكرد.

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران، ڕوحانی ڕایگەیاندووە، “تاران پێشوازی دەكات لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغداد و دژی هەر دەستوەردانێكی بیانییە لە كاروباری عێراق-دا.”

ئاشكراشیكردووە كە “توانا ئابورییەكانی عێراق و ئێران، یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات تا 20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا زیادبكرێت.”

لای خۆیەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیكردووە لەوەی “بەغداد هاوكارییەكانی ئێران لەبیرناكات و بە پێداگیرییەوە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكانی لە خاكی عێراق.”

 

دیداری ڕوحانی و وەزیری دەرەوەی عێراق- تاران
بابەتی پێشتر

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا: 7ی شوبات دەرگای خوێندنگاكان دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share