پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری هەشتەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات شکستی هێنا

ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمانی لوبنان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵات کۆبووەوە، بەڵام بۆ جاری هەشتەم شکستی هێنا لەو پرۆسەیەدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی رزگارکردنی وڵات لەو قەیرانە ئابووری و سیاسییە قورسەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، بەڵام نەتوانرا یەکلایی بکرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا 52 پەرلەمانتار کاغەزی سپیان پێشکەش کرد، میشێل معەوزی کاندیش تەنها 37 دەنگی بەدەستهێنا.

شکستی پەرلەمانی لوبنان لە یەکلاکردنەوەی پرسە سیاسییەکان بەهۆی ئەو پشکپشکێنە و رێکەوتنە سیاسییانەوەیە کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە.

کاندیدی سەرۆک کۆماری لوبنان پێویستی بە بەدەستهێنانی 86 دەنگی پەرلەمانتاران هەیە لە قۆناغی یەکەمی دەنگداندا و لە قۆناغی دووەمدا پێویستی بە 65 دەنگ هەیە لە کۆی دەنگی 128 ئەندامی پەرلەمان.

بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە پەرلەمانی لوبنان بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت بۆ جاری نۆیەم شکست دەهێنێت یان سەردەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران: ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان ئەنجامدەدرێن

تەلەڤزیۆنی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو خولی سێیەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت. تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: سوپای ئێران بەنیازە دەست بە هێرشی زەمینیی بکات

میدیاکانی ئێران؛ دیارترینیان ئاژانسی (میهر) لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانکردووەتەوە، سوپای ئێران بیر لەوەدەکاتەوە، لە ڕێی دابەزینی ئاسمانییەوە،…
Total
0
Share