سۆمۆ لەبارەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم ڕونكردنەوە دەدات

نرخی نەوتی كەركوك بەرزترە لە نرخی نەوتی هەرێم

كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ناوەند و كۆمپانیاكەیان هیچ بڕە نەوتێكی خاوی هەرێمی كوردستانی ڕادەست نەكراوە.

عەلا‌ء یاسری، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتیمانیی بە بازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات وتی، عێراق تائێستا لە ڕیزبەندی یەكەمی هەناردەكارانی نەوتی خاو بۆ هندستان دایە بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەك.

دەربارەی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمیش بە بەغداد یاسری لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی عێراق وتی، “حكومەتی ناوەند و كۆمپانیای سۆمۆ هیچ بڕە نەوتێكی خاوی هەرێمی كوردستانی ڕادەست نەكراوە”.

ئەوەشی وت، پرسی ڕادەستكردنی داهات لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی عێراق و بەپێی بەندەكانی یاسای بودجەی گشتی دەبێت و ناچیتە ناو چوارچێوەی كاری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتەوە.

سەبارەت بە نرخی نەوتی هەرێمیش ئەو بەرپرسەی سۆمۆ ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی زانیارییەكانی بەردەست نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی كەركوك كە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە هەناردەدەكرێت بەرزترە لە نرخی فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی كوردستان.

دوپاتیشیكردەوە، نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی كەركوك لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە لەسەر بنەمای ڕێوشوینەكانی نرخ بەپێی بنەما جیهانییەكان و ڕەنگدانەوەی بنەماكانی بازاڕ وەك خستنەڕوو و خواستی جیهانییەوە دەبێت، بەجۆرێك باشترین نرح بۆ نەوتی خاوی كەركوك دەستەبەربكات و لای خۆیەوە ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ وڵات.

بابەتی پێشتر

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا دەیان هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕفاندووە

بابەتی دواتر

پەراسووەکانى دەرهێنا بۆ باریککردنەوەى کەمەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share