بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنا نەوت 2%ی نرخەکەی لەدەستدا

کێڵگەیەکی نەوتی

ئێوارەی دوێنێ هەینی، بازاڕی نەوت بە لەدەستدانی ڕێژەی %2ی نرخەکەی داخرا، ئەوەش زۆرترین دابەزینی نرخی نەوتە لە هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکرابێت، هۆکارەکەشی بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، هەروەها زیادبوونی ئاستی خستنەڕووی نەوتی خاوی لیبیا دەگەڕێتەوە.

دوای ئەوەی دامەزراوەی نیشتمانیی نەوتی لیبیا، ڕایگەیاند کە توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو بەندەری سەرەکی بەرزدەکاتەوە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی چوار هەفتە، نەوت بەشێکی نرخەکەی لەدەستدا.

بۆب یاگەر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی وزە لە میزۆهۆ لە نیوۆرک ڕایگەیاند، “وەک چاوەڕێمان دەکرد ڕوویدا، بازاڕ داڕما”.

نەوتی خاوی ئەمریکا CLc1 لە 39.85 دۆلار بۆ بەرمیلێک نرخەکەی جێگیر بوو، بەبڕی 79 سەنت و ڕێژەی %1.9 نرخەکەی دابەزی، هەروەها خاوی برێنت LCOc1 لە 41.77 دۆلار بۆ بەرمیلێک جێگیربوو، بەبڕی 69 سەنت و ڕێژەی %1.6ی نرخەکەی لەدەستدا، لە کۆی هەفتەکەدا نەوتی خاوی ئەمریکی ڕێژەی %2.5ی نرخەکەی دابەزیوە و خاوی برێنتیش ڕێژەی %2.7ی نرخەکەی لەدەستداوە.

هەریەکە لە ئیتالیا و ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەییان لە بەرزبوونەوەی توشبووانی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا فەرەنسا بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی ئەوروپا.

فیڵ فلین، گەورە شیکەرەوەی (پاریس فیچەر گرووپ) لە شیکاگۆ دەڵێت، “ناتوانین متمانەمان بە ئاستی خواست لەسەر نەوت هەبێت،هۆکارەکەسی ئەوەیە نازانین ڤاکسین بەدەستدێت، ژیان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی هەروەها ترسیش لە دووبارە قەدەغەی هاتوچۆ هەیە”.

فلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەردەوامی بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک+ دەدات، بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن ئەمە بەس نییە بۆ ڕاگرتنی ئەو دابەزینەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوتی لیبیاوە دروستدەبێت.

بۆب یاوگەر دەڵێت، “پێویستە ئەوە بڵێین نابێ بگەڕێیینەوە بۆ ئەو ملیۆنان بەرمیلەی نەوت”.

ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتانی ئۆپیک+ کە لە هەریەکە لە ڕوسیا و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی ڕێکخراوی ئۆپیک پێکهاتوون، لە مانگی کانونی دووەمی 2021دا دەگەڕێنەوە بۆ بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

عێراق چەندەمین وڵات دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل؟

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بازنەی هەڵبژاردنی یاسای هەڵبژاردنەکان تەواو دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای خاوی برێنت بەرزبووەوە

خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرزبووەوە، ئەو بەرزبووەنەوەیەش پاش دابەزینێكی گەورەی بەهاكەی دێت هەر لەم هەفتەیەدا، ئێستا بەرمیلێك لە…
Total
0
Share