یەکەم لێدوانی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، پێیوایە عێراقییەکان دەتوانن ئەو سەختییانە تێپەڕێنن کە وڵاتەکەی پێدا تێدەپەڕێت.

گۆتێرێش لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن وتی، خۆشحاڵم بە سەردانکردنی بەغداد، جەختیشی لەوە کردەوە کە “عێراقییەکان بەسەر تەحەددیەکاندا زاڵدەبن”.

لە بەرامبەردا فوئاد حسێن وتی، سوپاسی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ سەردانەکەی بۆ عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پەیوەندییەکی باهێزی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆین لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان”.

درەنگانی شەوی رابردوو ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغداد، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
زیاتر ببینە

سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات
ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 تەواوكرا

وەزیری دارایی عێراق تەواوكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 رادەگەیەنێت و راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت، سبەی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share