چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاردانی لەسەر دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ سبەی شەممە دواخست.
ئەمشەو، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوە.
ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنێکی یەکلاییکەرەوە لەسەر کاندیدەکە نەکراوە، بۆیە کۆبوونەوەکە و بڕیاردان لەسەر کاندیدێک بۆ سبەی شەممە دواخرا.