دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمریکا، کردووە تەقە لەو بەلەمانە بکەن، کە مین لە گەرووی هورمز دادەنێن.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردووە کە هەر بەلەمێکیان بینی، تەنانەت ئەگەر بچووکیش بن، کە مین لە ئاوەکانی گەرووی هورمزدا دادەنێن، لێیان بدەن و لەناویان ببەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جگە لەوەش، هێزەکانمان لەئێستادا سەرقاڵی پاککردنەوەی گەرووەکەن لە مین، لێرەوە دەسەڵاتیان پێدەدەم بەردەوامبن لەم ئۆپراسیۆنە، بەڵام بە ڕێژەی سێ هێندە زیاتر”.