سەركونسوڵی ئێران باس لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێم دەكات

یەكێك لە دەروازە سنورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران

سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڤیزا بە چوار گروپ لە هاوڵاتییانی هەرێم دەدرێت كە بە نیازبن سەردانی ئێران بكەن، خوازیاریشە هەرێمی كوردستان ڕێگاكانی گەشت ئاسایی بكاتەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێستا چوار گروپ هاوڵاتی لە هەرێمەوە دەتوانن سەردانی ئێران بكەن، ئێمەش ئاسانكاریی تەواومان بۆ كردوون”.

سەبارەت بەو گروپانە مەهدی شوشتەری وتی، “ئەو قوتابییانەی لە ئێران دەخوێنن، ئەوانەی نەخۆشن و دەچنە ئێران بۆ چارەسەر، ئەو كەسانەشی كە تێكەڵاوی خێزانییان لەگەڵ هاوڵاتییانی ئێراندا هەیە و بازرگانان ئەو گروپانەن كە ئێستا ئاسانكارییان بۆ دەكرێت لە پێدانی ڤیزا”.

سەركونسوڵەكەی ئێران هیواشی خواست، لە داهاتوویەكی نزیكدا حكومەتی هەرێمیش بتوانێت بڕیار بدات لەبارەی گەشتیی نێوان هەرێم و ئێران و دەستپێكردنەوەیان.

پاش سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە ناوچەكە، هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی لە دەروازە سنورییەكان ڕاگەیاند، تا ئێستاش بارودۆخەكەی ئاسایی نەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بابەتی دواتر

ئەفغانستان.. لە تەقینەوەیەكدا دەیان كەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share