(ڤیدیۆ) پاریس بە بردنەوە لە بۆردۆ هاندەرانی ئاشتکردەوە

لەچێوەی کێبڕکێکانی خوولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بردنەوەی بەرامبەر بە بۆردۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 28ی خوولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەیاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی بۆردۆی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “پی ئێس جی” لە خولەکەکانی 24، 52، 61 لەلایەن کیلیان مباپێ، نێیمار دا سیلڤا، لیاندرۆ پاریدیسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 65 و لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 پێگەی خۆی جیگیرکرد. هەروەها یانەی بۆردۆ بە 22 خاڵەوە لە پلەی کۆتایی (20) ڕیزبەندییەکەدا لەژێر هێڵی سوورەوە بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی مه‌دریدی له‌ ئه‌تله‌تیکۆی…
Total
0
Share