ڕیاڵ مەدرید لە دۆخی ڤینیسیۆز نیگەرانە

ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی فشارێکی قورس بووەتەوە، هەمووان لە دژی وەستاون و ستافی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، داوەران، هاندەران و میدیاکان لە ئیسپانیا دژی ڤینسیۆز وەستاونەتەوە، بەوپێیەی دەچێتە هەر یاریگایەک، بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو دژایەتی دەکرێت، بەڵگەشیان بە دوایین یارییەکانی شاهانە هێناوەتەوە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و ئەتلەتیک بلباو.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر و ستافی پڕۆتۆکۆلی “لۆس بلانکۆس” دەستیان کردووە بە پڕۆسەیەک بۆ پاراستنی یاریزانە ئەسمەرەکە، پێیانوایە فشارەکان لێکەوتەی خراپیان لەسەر تواناکانی دروستکردووە.

ئەنچیلۆتی دەڵێت، “لەڕاستیدا نازانین بۆچی هەمووان دژی ڤینی وەستاونەتەوە، بەڵام ئێمە دەیپارێزین و داوامانلێکردووە بەڕێزەوە مامەڵەی ڕکابەرەکانی بکات و مشتومڕ لەگەڵ داوەران و یاریزانانی دیکە نەکات.”

لە ناوخۆی ڕیاڵ مەدرید نیگەرانییەکی قوڵ بەرامبەر ڕایەڵەی “لالیگا” و داوەران بەدیدەکرێت، پێیانوایە پڕۆسەیەک بۆ لێدان لە “ڤینی” لە ئارادایە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت لێکەوتەکان خراپتریش دەبن.

بابەتی پێشتر

"سوڵتان" شکستیهێناوە، پێڵاوەکانی هەڵدەواسێت؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە داوەری "کۆپا"ی بەدڵ نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share