وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیج جوڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه و دەشڵێت، ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات ڕاگەیەنراوێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هیج جوڵه‌پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی ڕویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه.
دەشڵێت، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكووری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتیشیدەكاتەوە، تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
جەختیشیدەكاتەوە، “پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە. له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان”.