سەرچاوەیەک: ئەمریکا بە ڕەسمی لەبارەی چـ.ـەکە دزراوەکان داوای ڕوونکردنەوەی لە مـ.ـەسرور بارزانی کردووە

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەمریکا لەبارەی پرسی چەکە دزراوەکان لە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی نیگەرانە.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی نێوان مەسرو بارزانی و دۆگ بۆرگوم، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا، باس لە چـ.ـەکە دزراوەکان کراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەمریکا بە ڕەسمی داوای لە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی کردووە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، کە ئەمریکا نیگەرانە لەو بابەتە و بە وردی بەدواداچوون دەکات بۆ پرسی دیارنەمانی چـ.ـەکەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share