هۆکار چییە؟ دیمبیلی لە کەمتەرخەمێکی شوشەییەوە بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی بارسا

عوسمان دیمبیلی لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بووەتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی کومان

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دیمبیلی دووبارە بزە کەوتووتەوە سەر لێوانی و ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی بەردەوام پشتی پێدەبەستێت، بەپێچەوانەی ڕاهێنەرانی دیکەوە کە نەیانتوانی سوود لە تواناکانی وەربگرن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا لە گێژاوی پێکانەکان ڕزگاریبووە و بەشداری 22 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان کردووە، شەش گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

گۆڕانکاری جەستەیی و تێکەڵبوون

بەبۆچوونی شارەزایانی بارسا، عوسمانی فەرەنسی لە ڕووی جەستەییەوە بازێکی گەورەیداوە و دوای تێپەڕاندنی پێکانەکان، چیتر دەستیکردووە بە گرنگیدان بە جەستە و تواناکانی.

ئەنتوان گریزمان لە چاوپێکەوتنێکدا ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، “ئێستا دیمبیلی زۆر گرنگی بە خۆی دەدات”.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان پەیوەندی بە کومانی ڕاهێنەرەوە هەیە، یاریزانەکەی لە کەسێکی گۆشەگیرەوە تێکەڵ بە پێکهاتەی یانەکە کردووە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە دۆخێکی دەروونی باشتری بۆ خوڵقاندووە، یاریزانەکەش دەستبەرداری سەرکێشیەکانی بووە و پابەندبوونی بەو پڕۆگرامەوە نیشانداوە کە لە ماڵەکەی بۆی دەستنیشانکراوە.

چاکسازی تاکتیکی و بڕیاردان

بوارە تاکتیکیەکان یەکێکە لەو لایەنانەی زۆرترین ڕەخنەی لەسەر دیمبیلی دروستکردووە، بەڵام وەک لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئەم وەرزە بەتایبەت بەرانبەر بلباو هەموو ڕەخنەکانی پوچەڵکردووەتەوە.

بەپێی لێکدانەوەکانی مارکا، دیمبیلی لە بەرگریکردن لاوازبووە و بەهۆی هێرشە وێڵەکانیەوە هەمیشە لە پشتییەوە مەودای فراوان دروستبووە، بەڵام لە ئێستادا تێگەیشتووە و زیاتر یاریدەی مینگوێزا دەدات، هەروەها دەرچوونی ڕووە و گۆڵی ڕکابەری بەپێی پلانە و هاوشێوەی ڕابردوو زۆر و بۆر نییە، بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ پێکهاتەکە کارلێکی کردووە.

بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو

وەرزی 2017/2018

24 یاریکردووە، چوار گۆڵ، نۆ ئەسیست

وەرزی 2018/2019

42 یاریکردووە، 14 گۆڵ، هەشت ئەسیست

وەرزی 2019/2020

نۆ یاریکردووە، یەک گۆڵ، ئەسیستی نەبووە

وەرزی 2020/2021 (تاوەکو هەفتەی 20)

22 یاریکردووە، شەش گۆڵ، سێ ئەسیست

بابەتی پێشتر

دوای (24) ساڵ دوو دێوەزمەکەی ئەمریکا یاری یەکلاکردنەوە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاراستەی فابیان ڕویزی ناوەندکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلۆ…
Total
0
Share