مێسی بە گریانەوە: هیچكات بیرم لە جێهێشتنی بەرشلۆنە نەكردووەتەوە

لیۆنێل میسی

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە لە سەرەتای ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی كە تیایدا جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند، بە گریان تێپەڕاند و وتی، ” هیچكات بیرم لە جێهێشتنی بەرشلۆنە نەكردووەتەوە”.

مێسی دوای چوونە سەر سەكۆ بە چەپڵەی ئامادەبووان پێشوازیكرا، بەرلەوەی گریانێكی قوڵ بیگرێتەوە، دوای ئەوەی دۆخی ئاسایی بوەوە وتی، “هیچكات بیرم لە جێهێشتنی بەرشلۆنە نەكردووەتەوە”.

گرێبەستەكەی مێسی (34 ساڵ) لەگەڵ یانەی كەتەلۆنی لە 30ی تەمموزی ڕابردوو كۆتایی هات، بەڵام دوای ئەوەی گەیشتە ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی نوێ، نەیتوانی گرێبەستەكە بكات بەهۆی ڕێگرییە ئابوری و یاساییەكانی پەیوەندیدار بە یاسای لالیگای ئیسپانی.

دەربارەی گواستنەوەی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان مێسی وتی، ئەگەرێك هەیە، بەڵام تائێستا ڕێككەوتنی كۆتایی نییە و دوپاتیكردەوە، “هیچ ڕێككەوتنێكم تائێستا لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نەكردووە و چەندین ئۆفەرم پێگەیشتووە”.

ئەستێرەكەی پێشووی بەرشلۆنە باسی لەوەكرد كە ڕایەڵەی خولی ئیسپانی ڕێگەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێنەداوە ئەگەرچی لای خۆیەوە هەموو شتێكی كردووە بۆ مانەوە لە یانەی بەرشلۆنە.

لای خۆیەوە خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لەمیانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا بڕیاری جیابوونەوەی لەگەڵ میسی بەهۆكاری ئابوری ناوبرد و وتی، “گفتوگۆكان كۆتایی هات،، ناتوانین یاریزانەكە تۆماربكەین بەهۆی سەقفی موچە لە خولی ئیسپانی، لیگا-ش نەرمی نەنواندووە بۆ لابردنی”.

دوپاتیشیكردەوە كە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی دەبووە “كێشەی ئابوری” بۆسەر یانەی كەتەلۆنی و جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە “باشترینی لە بەرژەوەندی بەرشلۆنە” ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

حزبی دێموکراتی کوردستان: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمین

بابەتی دواتر

وەڵامەکانی مێسی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ماڵئاواییکردن لە بارسا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share