ئیریکسن بۆ مۆندیالی قەتەر دەگەڕێتەوە

یاریزانی نێودەوڵەتیی دانیمارک و پێشووی یانەی ئینتەر میلان، کریستیان ئیریکسن پلانی داڕشتووە بۆ مۆندیالی قەتەری 2022 بگەڕێتەوە و بەشداریبکات.

ئیریسکن لە یورۆی 2021 لە پارکن ستادیەم – کۆپنهاگن دووچاری جەڵتەی دڵ بوو، جیهان بە کێشە تەندروستییەکانی ئەم یاریزانەوە سەرقاڵبوون، دەرئەنجام پزیشکان توانییان لە مردن ڕزگاریبکەن، دواتریش ئامێری ڕێکخستنەوەی لێدانەکانی دڵیان لە جەستەیدا چاند، تاوەکو جارێکی دیکە دووچاری کێشەی تەندروستی نەبێتەوە.

لەبارەی گەڕانەوەیەوە، ئیریکسن بە کەناڵی فەرمیی دانیمارکی ڕاگەیاندووە، “ئامانجم بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئێستا لە بارودۆخێکی جەستەیی باشدام، هەموو سەرنجی خۆمم خستووەتەسەر گەڕانەوەیەکی بەهێز، بانگهێشتبکرێم بۆ مۆندیالک یان نا، دەمەوێت ئەو ئامانجە بپێکم، چونکە گەڕانەوەم بۆ پێکهاتەی نیشتمانی و یاریکردنم لە هەمان یاریگای پارکن ستادیەم، سەلمێنەری ئەوەیە کە نەخۆشییەکەم تێپەڕیوە و ترسی دووبارەبوونەوەی نییە”.

مانگی ڕابردوو، یانەی ئینتەر میلان بۆندی یاریزانەکەی هەڵوەشاندەوە، چونکە لە ئیتاڵیا ڕێگەپێدراونییە یاریزان بە ئامێری دڵەوە یاریبکات، بەو هۆیەوە لە یورۆی 2021ـەوە هیچ یارییەکی نەکردووە، بەناچارییەوە لەگەڵ یانەی کیاسوی خوولی پلە سێی سویسرا ڕاهێنان دەکات.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا جارێکی دیکە شکست بە تۆپی پێ دەهێنێت؟

بابەتی دواتر

(NBA) سەنز بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و فشاری خستووەتەسەر واریەرز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share