جگە لە مانزۆکیچ، میلان بۆندی سێیەمیشی یەکلاییکردووەتەوە

ماریۆ مانزۆکیچ بە بۆندێکی بێبەرانبەر پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە دەکات

بەڕێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا توانیویانە بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان بە ڕێککەوتنی زارەکی بگەن.

ماڵپەڕی میلان نیوز بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی ڕۆسۆنێری هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان لە پێگەکانی هێرشبەری و سەنتەری بەرگری چڕکردووەتەوە، ئەو دوو یاریزانەش دانوستاندنیان لەگەڵدا کراوە ماریۆ مانزۆکیچی کرواتی و فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری 23 ساڵی یانەی چێڵسی بوون.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای ئەوەی ماڵدینی و هاوکارانی بۆندی سوالیهۆ میتی ناوەندکاری یانەی تۆرینۆی ئیتاڵیان واژووکردووە، توانیویانە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی مانزۆکیچ و تۆمۆری بە ڕێککەوتن بگەن.

“مانزۆ” لە مانگی تەمووزی 2020وە دوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی (الدحیل)ی قەتەری پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و گواستنەوەی بۆ میلان بێبەرانبەرە، لەلایەکی دیکەوە ڕێککەوتنی بەڕێوبەرانی یانە لۆمپاردیەکە و تۆمۆری بە شێوەی خواستنە بۆ وەرزێک.

میلان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی تۆمۆری و یانەی چێڵسی بە ڕێککەوتن گەیشتووە

تۆمۆری تەمەن 23 ساڵ لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکات و ساڵی 2016 وەک لاوێکی بەهرەدار لە یانەی چێڵسی دەرکەوت، لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 بە خواستن ڕەوانەی یانەکانی برایتۆن و هوڵ سیتی و دێربی کاونتی کراوە.

ماندزۆکیچی تەمەن 34 ساڵ لە ژیانی وەرزشییدا 162 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بۆ یانەی یوڤانتۆس کردووە، شارەزای تۆپی پێی ئیتاڵیایە و تۆمارکەری 44 گۆڵ و ڕەخسێنەری 17 گۆڵی دیکە بووە، پێشتریش بۆ یانەکانی داینەمۆ زاگریب، بایرن میونشن، ڤۆلفسبۆرگ، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

فەرمانی لێخۆشبوونەکانی ڕۆژانی کۆتایی ترەمپ بوونەتە بازاڕی کۆکردنەوەی سەدان هەزار دۆلار

بابەتی دواتر

یوڤی چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان پۆگبا و یونایتدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share