بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات ڕایگەیاند کە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕێک مادەی هۆشبەری جۆری هیرۆین و کریستاڵیان پێبووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “پاش وه‌رگرتنی به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه له‌ماڵێكدا له‌شاری سلێمانی سه‌رقاڵی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، شه‌وی ڕابردوو مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لەو ماڵەی دوو تۆمەتبارەیەکی تێدا دەستگیرکراوە، دەستبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و هیرۆیندا گیراوە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کە مادەکانیان پێکێشابوو.
پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان ڕایگەیاند، ناویان (د، ك، گ له‌دایكبووی 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبووی 1991)ن و به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبەر و به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.