کارەبای سلێمانی: کارەبای چەند شوێنێک بڕدرا و پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دەستتێوەردان (تلاعب) ی یەک لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات لە گەڕەکەکانی هوانە، شۆڕشی نوێ و ئازادی، لەدوای کاری پشکنین و بەدواداچوون چەند کارێکی زیادەڕەوی دۆزرانەوە و کارەباکەیان بڕدرا و پسولەی سەرپێچیان بۆ کرا.
دەشڵێت، هاوکات چەند شوێنکارێکیش ئاگادارکرانەوە کە پێوەرەکانیان کێشەیان هەیە ڕێنمایی کران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بکەن .