دامەزراوەی ڤیم 1100 هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت

دامەزراوەی ڤیم 1100 هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و تا ئێستا سەدان هەلی كار مسۆگەركراون، سبەینێش ڕێوڕەسمەكانی چالاكییەكە دەستپێدەكەن.

بە بەشداریی 60 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، دامەزراوەی ڤیم هەوڵدەدات 1100 هەلی كار و ژمارەیەك كورسیی خوێندن بۆ گەنجان دەستەبەربكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دامەزراوەكە، 60 كۆمپانیا بەشداریی پێشانگەی هەلی کاری ڤیم دەكەن و هەلی كار بۆ گەنجان دەستەبەردەكەن. تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار كەس ناوی خۆیان بۆ بەدەستخستنی كار تۆماركردووە و بەشێكی زۆریان لەلایەن تیمەكانی دامەزراوەكەوە سی ڤی-یان بۆ دروستكراوە.

بڕیارە سبەینێ شەممە، چالاكییەكانی پێشانگەكە لە دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی دەستپێبكەن و تا ڕۆژی دواتر پێشانگەكە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕووخاندنی خانووە کۆنەکانی شار و بەکارهێنانیان بۆ شوێنی گەراج نایاساییە

شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەداواداچوون بۆ دۆخی خانووە کەلەپوورییەکان و ڕێکخستنەوەی سیمای ناوەندی شاری سلێمانی دەکەن، دەشڵێت، ڕووخاندنی خانووە…
Total
0
Share