نوێترین زانیاری لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی 4

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەغداد 400 ملیار دینارەكە رەوانە بكات، لەم هەفتەیەدا خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بڵاودەكرێتەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوێنێ پێنجشەممە، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەكەیان بۆ دابیندەكرێت.

لای خۆشییەوە عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی پارەكەی بەغداد دەكات كە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەكە بنێرێت و لەم هەفتەیە خشتەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران رابگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەكات

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەك بەڵگەنامەی فەرمی و پێداویستییەكانی خانوو یان ئۆتۆمبێلی بەهۆی لافاوەكەوە لەدەستچووە، قەرەبوودەكرێتەوە بەبێ ئەوەی…
Total
0
Share