سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەكەین سبەی سەردانی پەروەردەی كۆیە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كۆیە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی كۆیە دەكەینەوە سبەی چوارشەممە كاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی سەردانی پەروەردەی كۆیە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نووسراوی فەرمی رێپێدانی خوێندنگە دەتوانێت مووچەكەی وەربگرێت و هەفتەیەك دوای وەرگرتنی مووچەش، بەڕێوەبەرەكان بە زووترین كات لیستی مووچە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كۆیە.

بابەتی پێشتر

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بابەتی دواتر

ریکلامکردن بۆ جۆرە چا و قاوەیەکی تایبەت لە هەرێم قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share