تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەخوڕەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتوەتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لەچەند شوێنێكدا لەئارادایە، سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لەكاتی روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.

ئاشکراشیکرد، هاوڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە كاتی روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122 بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share