لە رۆژانی هەینیدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگەی هامڵتۆن قەدەغە دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەكاتەوە كە لە رۆژانی هەینیدا بە هەموو شێوەیەك هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هەموو جۆرێكانییەوە لە رێگای چۆمان تا سپیلك قەدەغەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە كاتژمێر4ی ئێوارە تاكو كاتژمێر 12ی شەو دیاریكراوە، ئامانجیش لەو بڕیارە دروستنەبوونی جەنجاڵییە لە ناوچە گەشتیاریەكان، بە تایبەتی لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ و سپیلك.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەكات پابەندی رێنمایەكان بن و هاوكاربن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لەبارەی پارەی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لەبارەی پارەی بەشەخۆراکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە…
Total
0
Share