خشتەی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 12ـی نیسانی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە 14ـی نیسانی 2026 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی دەوامی ڕەسمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو.