پرسی مووچەی مانگی چوار و نرخی کارەبا ئەنجومەنی وەزیران کۆدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی مووچەی مانگی رابردووی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبایە لە پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەکات و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەردەوامبێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان رادەستپێردرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دزیان لە فرۆشگایەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.…
Total
0
Share