وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

كۆبوونەوەی فوئاد حسێن و جەواد زەریف – ئەرشیف

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێكی چاوەڕوانكراو، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەوێت.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە سەردانێكی چاوەڕوانكراودا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

سەبارەت بە كارنامەی سەردانەكەی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردووە، بڕیارە لە یەكەم دیداردا فوئاد حسێن چاوی بە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بكەوێت.

بڕیارە لەو سەردانەدا، وەزیرە عێراقییەكە چاوی بە چەند بەرپرسێكی باڵای دیكەی ئێران بكەوێت، پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و پرسە هەرێمییەكان تاووتوێ بكرێن.

بابەتی پێشتر

جێف بیزۆس لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئەمازۆن كشایەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share