جێف بیزۆس لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئەمازۆن كشایەوە

جێف بیزۆس لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئەمازۆن كشایەوە، بڕیاری داوە كاتەكانی بۆ چەند پرۆژەیەكی دیكەی تەرخان بكات لەنێویاندا پرۆژەی گەشتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان.

ڕۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی ئاشكرایكردووە، جێف بیزۆس دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئەمازۆن كشایەوە و پلانی هەیە كاتەكانی تەرخان بكات بۆ چەند پرۆژەیەكی دیكەی، بەتایبەت كۆمپانیای “بلو ئۆریگۆن” كە تایبەتە بە گەشتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان.

بیزۆس لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “بەم بڕیارەم كاتی زیاترم بۆ دەمێنێتەوە كە سەرقاڵی چەند پرۆژەیەكی دیكەم بم لەوانە سندوقی ڕۆژی یەكەم، سندوقی بیزۆس بۆ زەوی، بلو ئۆریگۆن، واشنتن پۆست و چەند ئارەزویەكی دیكەم”.

بلو ئۆریگۆنی جێف بیزۆس تاكە كۆمپانیای ئەمریكی نییە كە بیەوێت لە بواری گەشتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان كاربكات، بەڵكو كۆمپانیای سپەیس ئێكسی ئیڵۆن مەسك، دەوڵەمەندرترین پیاوی جیهان لە هەمان بواردا كاردەكات و ناوبانگ و سەركەوتنەكانی زیاترن.

بەڵام هەردوو كۆمپانیاكە لەئێستادا یەك ئامانجیان هەیە و كێبڕكێی لەسەر دەكەن، ئەویش دروستكردنی كەشتی ئاسمانییە كە ببنە خاوەنی هۆكارەكانی گەشتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان لە داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا وەڵامی پێشنیازەكەی ئێرانی دایەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، هەریەك لە دۆلار بەراورد بە پێشوو بەرزبووەتەوە. لە…
زیاتر ببینە

نرخی دراوە جیهانییەکان

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share