وەزارەتی پێشمەرگە: شەوی ڕابردوو بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکمان

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەشەوی 5ـی نیسانی 2026 جارێکی دیکە گرووپە تـ.ـیرۆرسـ.ـتییە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بـ.ـۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ڕوونیشکردەوە، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا چەندین جار هێرشە تـ.ـیرۆرسـ.ـتیەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکرا و بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
Total
0
Share