نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە جۆرەکانی سوپەر و موحەسەن 50 دینار بۆ هەر لیترێک و بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزن.

ئاشکراشیکرد، نرخی بەنزینی سوپەر لە هەزار و 200 دینارەوە بۆ هەزار و 150 دینار و بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 50 دینارەوە بۆ هەزار دینار و بەنزینی نۆرماڵ لە 825 دینارەوە بۆ 800 دینار دادەبەزن.

دابەزینی نرخی سوتەمەنی لە سلێمانی غازیش دەگرێتەوە و نرخەکەی 575 دینارەوە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێک دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share