سەرۆكوەزیرانی عێراق كوژرانی سەركردەی باشووری عێراقی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاند.
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “وەك تەواوكاری بەڵێنی پاڵەوانمان بە لەناوبردنی سەرانی گروپەكانی داعش و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدانی عێراق، ئەمڕۆ تیرۆرست (ئەبو حەسەن ئەلغرێباوی) لەناوبرا كە بە سەركردەی باشووری عێراقی ڕێكخراوەكە دادەنرێت، لەگەڵ تیرۆرست (غانم سەباح) بەرپرس لە گواستنەوەی خۆكوژەكان و، چەند تیرۆریستێكی دیكە”.
لە كۆتایی تویتەكەشیدا كازمی نوسیویەتی، “هێزە ئەمنییەكانمان سەریان بەرزكردینەوە.. بژی عێراق”.
ئەمڕۆ تیرۆریست ئەبو حەسەن ئەلغرێباویمان لەناوبرد كە بە فەرماندەی باشووری عێراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح كە بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بوو، هەروەها هەندێ تیرۆریستیتر. ئەمە بەجێهێنانی بەڵێنی پاڵەوانەكانمانە بۆ كۆتاییهێنان بە سەرانی تاقمی داعش و وەفایە بۆ گیانی شەهیدان
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) February 2, 2021