( ڤیدیۆ) یوڤی بەسەر ئینتەرمیلاندا بازیدا و لە فاینەڵی کۆپا نزیکبووەوە

کریستیانۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ یوڤانتۆسی گەیاندە یاری کۆتایی کۆپا ئیتاڵیا

ئەمشەو، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان ئینتەرمیلان و یوڤانتۆس ڕکابەری ئەنجامدرا و یوڤی براوە بوو.

لە قۆناغی نیوەی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لە یاریگای جوسێپی میاتزا یاری لوتکەی نێوان ئینتەر و یوڤی ئەنجامدرا، کریستیانۆ و هاوڕێیانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکەی نێراتزۆری لە خولەکی نۆ لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز، دوو گۆڵەکەی بیانکۆنێریش لە خولەکەکانی 26 و 35 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکران.

https://streamable.com/g9gx0k

سەرەڕای ئەوەی ئینتەرمیلان لە تایمەکانی یەکەم و سەرەتای تایمی دووەم باڵادەستبوو، بەڵام ئەستێرەکانی پێرلۆ توانیان بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ڕکابەرە بەهێزەکەیان بکەن و لە ڕووی هێرشبەریەوە کاراتر دەرکەوتن و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤانتۆس یاری چوونی یەکلاییکردەوە و لە یاری گەڕانەوەدا تەنها پێویستی بە یەکسانبوونێک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share