بەغداد تائێستا ڤاکسینی پەتا وەرزییەکانی بۆ سلێمانی نەناردووە

وەرگرتنی ڤاکسین

لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و نزیکبوونەوە لە هاتنی وەرزی سەرما تائێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق بەشە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکانی بۆ پارێزگای سلێمانی نەناردووە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، “تائێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان نەکراوە”.

وتیشی، “ساڵانە بەغداد بەشە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان ڕەوانە دەکات، بەڵام بۆ ئەمساڵ تائێستا نەیناردووە، پێشبینی دەکەین لە دوای 15 ی ئەم مانگەوە بینێرێت”.

ئاشکراشیکرد، “هەر کات بەشە ڤاکسینەکە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە کوتانی ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت خۆیان بکوتن بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
Total
0
Share