لە هەولێر ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی ژنێك بە كوژراوی ڕادەگەیەنێت و هاوسەرەكەی وەك تۆمەتباری ڕووداوەكە ناودەبات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە (تەعجیلی نوێ) لە سنووری ناحیەی شەمامک، هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت ژنێك بەناوی (ب. ز. ف.) تەمەن (33) ساڵ، کوژراوە.

دوای بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر لەماوەی كەمتر لە پێنج كاتژمێردا هاوسەرەكەیان بە ناوی (ا. ظ. م.) دەستگیركرد و بەپێی ڕوونكردنەوەی پۆلیس، لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیاندا لەسەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێکخرا و پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
Total
0
Share