دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵاکانی سەر یاسای بودجە بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی لەسەر ژمارەیەک سکاڵا لەبارەی یاسای بودجە یەكلاییكردەوە ئاشکرایکرد، ماددەكانی دوو، پێنج، 11، 12 و 13-ی یاسای بودجە یاسایین.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر داوای هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم لەبارەی تانەدان لەسەر ژمارەیەک بڕگەی ناو یاسای بودجەی عێراق کۆبووەوە و تیایدا سکاڵای سەر ماددەكانی دوو، پێنج، 11، 12 و 13ـی یاسای بودجە رەتکردەوە، كە یەكێكیان تایبەتە بە مافی پارێزگاكان بۆ داواكردنی ناردنی بەشە بوجەیان لە بەغداوە.

هاوكات دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، دەستەواژەی دەسەڵاتی تایبەت لە ماددەی 2 و 8 و دەستەواژەی “لەسەر داواكاری خۆی” لە ماددەكانی 16، 20، 28، 57، 70 و 72 ی بودجە نادەستوورین و هەڵیوەشاندنەوە.

هەر لە دانیشتنەکەی دادگادا دوو دەستەواژەی یاسای بودجە بە نادەستوری لە قەڵەمدراون، کە پێکهاتبوون لە بڕگەی ناردنی پشكی هەرێم بە رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە لە مادەی 11 دا هاتووە، هەروەها بڕگەی یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بە دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ماددەی 13دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی: بۆ موچەی مانگی شەش، سلێمانی پارەی ناردووە و هەولێر و دهۆك نەیانناردووە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، دەڵێت، تا ئێستا بەشێك لە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە رێزەوە لە بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن ئەڵمانیاوە دەڕوانین 

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە رێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید…
Total
0
Share