شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە و لافاو دروستدەبێت

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە و لافاو دروستدەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە نیوەڕۆ بۆ شەو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت، ناوبەناو باران دەبارێت بە گشتی بارانبارینەکە مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری دهۆک، زاخۆ، باکووری هەولێر و باکووری ئیدارەی ڕاپەڕین هەندێک کات بارانی بەخووڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە، مەترسی هەیە لافاوی کاتی دروستببێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
زیاتر ببینە

ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی “كۆرمۆر”مان دۆزییەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، دۆزینەوەی سەكۆی مووشەكبارانكردنی كۆرمۆری ئاشكراكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا دەڵێت، “دوای…
Total
0
Share