لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبارمان بەناوەکانی(ش ،م ،ی) و(ع ،س،م) و(ن ، أ ، پ) و(ل ، م ، ک) دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ناویاندا تۆمەتباری سەرەکی (ش ،م ،ی) لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە سێ تۆمەتبارەکەی دیکەی چەند جارێک هانداوە لە بەرامبەر بڕێک پارە تاکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان و بەو نیازەش چەکی بێ مۆڵەتیان بەکارهێناوە و تەقەیان لەماڵی خاڵەکانیان کردووە ، دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع ، س ، م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەی خاڵی دابو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
Total
0
Share