لە ئەسفهان بە زمانی کوردی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کرا

لە درێژەی بەسەرکردنەوەکانی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بۆ هەندێک لە شارەکانی ئێران، لە سەردانێکدا بۆ پڕۆژەیەکی ئاژەڵداری لە شاری ئەسفەهان، بە زمانی کوردی پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی کرا.

لە نوسراوی بەخێرهاتنەکەدا هاتووە، “بەخێرهاتنی خانم، بێگەرد شکراللە تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکەین”.

شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە سەردانەکەیاندا بۆ پڕۆژە ئاژەڵدارییەکە، دەیەوێت ئەزموونی پڕۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، بەتایبەت لە بەرهەمهێنانی شیردا.

شاندەکەی هەرێم و بەرپرسانی کشتوکاڵی شاری ئەسفەهان بەڵێنیانداوە، هەماهەنگییەکانیان بەردەوامبێت بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونی کارکردن لە نێوانیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند. بەگوێرەی زانیارییەکانی عەلی رەئوف…
Total
0
Share