ڕەحمان خانی: لە دوکان کارەبا بەرهەمنایەت و لە بەنداوی دەربەندیخانیش تەنها دوو یەکە لەکاردان

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە کۆی سێ یەکە، لە ئێستادا دوو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان لەکاردان. کە بە هەردوو یەکەکە 165 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.

وتیشی، بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دوکان زۆر کەمە و شایەنی باسکردن نییە، لە باشترین حاڵەتەدا چەند کاتژمێرێکی کەم کارەبا بەرهەمدێت.

ڕەحمان خانی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد هەردوو بەنداوەکە بەشێوەیەکی تەواو دەستیان بە بەرهەمهێنانی کارەباکردووەتەوە، ڕاشیگەیاند، پلان هەیە لە داهاتوودا بەرهەمهێنان دەستپێبکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
Total
0
Share