پزیشکێکی شاری سلێمانی لە بۆردی عێراقی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

فەرمان محەمەد پزیشکێکی شاری سلێمانییە و خوێندکاری بۆردی عێراقییە، لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، دکتۆر فەرمان محەمەد فەرج کە خوێندکاری بۆردی عێراقی و پزیشکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری یورۆلۆجی گورچیلە و میزەڕۆ بەدەستبهێنێت.

ئاشکراشیکرد، ئەم سەرکەوتنە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی لە ئاستێکی باڵادایە و ساڵانە پزیشکانی سلێمانی لە ریزی پێشەوەی دەرچووانی ئەو بوارەن لە بۆردەکانی کوردی و عێراقی و عەرەبی و بوونەتە جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی…
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
Total
0
Share