پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، 29 ی ئازاری 2026 .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە

ئەنداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە…
Total
0
Share