سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کورستان رایگەیاند، کارتی بانکیی تایبەت بە هاوردەکاران دروستدەکرێت.
مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارتی تایبەت بە هاوردەکاران دروستدەکرێت کە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کی کاردەوە جێبەجێکراوە و لە ئەمرۆدا تۆمارکردنی ناوی هاوردەکاران دەستپیدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ماستەر کاردەکە تایبەتە بە هاوردەکاران و گرنگییەکەی لەوەدایە کە دەتوانرێت لە ئێستادا بە بڕی مانگانە بڕی 50 ملیۆن دیناری مانگانە هاوردەکار سوودمەند بێت و مامەڵەی پێوەبکات، هەروەها نرخی هەر دۆلارێکیش بە هەزار و 300 دینار بشکێنێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوردەکار چەند کۆمپانیای هەبێت دەتوانێت بەپێی ژمارەیان ماستەر کاردی هەبێت و لە کۆگا و بازاڕە جیهانییەکاندا سوودی لێ وەربگرێت.