بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەو وڵاتەیە

سۆێلا براڤێرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە کیگالی بۆ رواندا بۆ هەوڵدان بۆ خێراترکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ناردنی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسیی دەگەن بە بەریتانیا.

راگەیاندنی دیپۆرتکردنەوەکە کە ساڵی رابردوو راگەیەندرا، بڕیارە رێگە بە دەسەڵاتداران بدات ئەو کۆچبەرانە بنێرن کە بە قاچاخ یان بە بەلەمی بچووک دەگەنە بەریتانیا بۆ رواندا، لەوێ داواکاری پەنابەرییان وەردەگیرێت .

ئەوانەی مافی پەنابەرییان پێدەدرێت لە وڵاتی رواندای رۆژهەڵاتی ئەفریقا دەمێننەوە نەک بتوانن بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا .

تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا نەنێردراوە.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا، براڤێرمان لەگەڵ سەرۆک پۆڵ کاگامێ و هاوتاکەی ڤینسێنت پێرۆتا کۆببێتەوە .

هەروەها بەریتانیا لەم هەفتەیەدا پەردەی لەسەر پڕۆژە یاسای کۆچی نایاسایی لادا، کە توندترین ڕێوشوێنی ئەو وڵاتەیە تا ئێستا لە بەرامبەر کۆچی نایاسایی، کە داوای ئەوە دەکات ئەو کەسانەی لە رێگەی نایاساییەوە دەچنە بەریتانیا، ڕابگیرێن و دیپۆرتبکرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان یان بۆ “وڵاتێکی سێیەمی سەلامەت” و رێگرییان لێبکرێت کە هەرگیز جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ بەریتانیا .

ئەو پلانە کە بە وتەی براڤەرمان “چوونە ناو بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی دەبێتە هۆی دەستبەسەرکردن و دیپۆرتکردنەوەی خێرا”، ڕەخنەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی دەرفەتێکی دادپەروەرانە بە خەڵک نادات داوای مافی پەنابەری بکەن .

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ دەستبەسەر دەکرێت

بابەتی دواتر

لیستی گەورە وڵاتانی هەناردەكار ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share