ئۆكرانیا گیانلەدەستدانی 24 منداڵی بەهۆی بۆردوومانەكانی ڕوسیا لە ماریۆپۆل ڕاگەیاند

ئۆکرانیا هەواڵی گیانلەدەستدانی 24 منداڵی دیکەی لە شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند كە بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای ڕوسیاوە بونەتە قوربانی.

ئۆفیسی داواکاری گشتیی ئۆکرانیا بە میدیاكانی وڵاتەكەی وتووە، بەهۆی هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەكەیان تاوەکو ئێستا لانیکەم 287 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 492 منداڵی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشكردووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی سوپای ڕوسیا 24 منداڵی دیکە لە ماریۆپۆل و هەرێمی دۆنێتسک گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی ئۆفیسەكە، ئەم ژمارانە کۆتایی نین، بەهۆی ئەوەی لەو شوێنانەی کە شەڕ و پێکدادانی تێدایە یان لەو شوێنانەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی داگیرکراون تیمەكانیان هیچ ئامارێكیان پێنگەیاندووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 250 منداڵ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج ملیۆنی دیکە ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی و سوکایەتی پێکردن بوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

تاقیكردنەوە دژوارەكەی ماكرۆن و حزبەكەی دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

"ڕیکۆردشکێن" وردەکاری گرێبەستی نێوان لیڤەرپوڵ و نونێز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share