ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند ڕێنماییەکی ئاراستەی سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگەکان کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

– جەختدەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ڕاگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگا و شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بەدووربگرن لە گرتنی وێنە و ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.

– لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لەلایەن فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەوە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

– بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاریی تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.

– بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاودەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

– هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێریی وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.

– پێویستە ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێریی وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخشبکەن.

– ئێمەش لە بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی، چاودێریی وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەک لەم خاڵانە و وەرگرتنی ڕێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بایکۆتی دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی…
Total
0
Share