حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت بە ناچاری و هەموو جۆرە کۆبوونەوە و قەرەباڵغییەکیشی قەدەغەکرد.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی مانگانەیدا حسن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاساییدا کە ئەمڕۆ ئەنجامیدا بڕیاریدا بە بەکارهێنانی دەمامک لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا بە ناچاری و پاراستنی لێکدوریی کۆمەڵایەتیی، هەروەها هەموو کۆبوونەوە و بۆنەیەکی قەدەغەکرد کە قەرەباڵغی دروستبکات.

حەسەن نازم وتیشی، “وەزیری تەندروستی هۆشداریی داوە لەو دۆخە نوێیەی کە دەکرێت توشمان ببێت بۆیە لیژنەی باڵا ئەم ڕێکارانە دەگرێتەبەر”.

ڕایگەیاند کە عێراق لەم مانگەدا ڤاکسینی کۆرۆنای پێدەگات.

سەبارەت بە بودجەی گشتیی عێراقیش وتی، بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دەکرێت گفتوگۆ و بەدواداچوونی بۆ بکرێت، هاوشانی ئەوەش حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و لێپێچینەوەی گەنداڵکاران.

هەروەها وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، “کە ئەنجومەنی وەزیران دەنگیاندا لەسەر کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و ڕوبەڕوبوونەوەی بەهەدەردان و گەندەڵی لە دەروازەکاندا.

حەسەن نازم دەڵێت، “ئەنجومەنی وەزیران باسی لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. لە ڕوداوێكی تەقەكردندا 5 منداڵ كوژران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایش كاریگەری گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
7
Share