لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە شاری ئۆكلاهۆمای ئەمریكا شەش كەس كوژران كە پێنجیان منداڵن.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا ڕوداوەكە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات بەكاتی ئەمریكا لە ماڵێكی شەقامی ئیندیانا لە شاری ئۆكلاهۆما ڕویداوە و لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گولە لە كۆمەڵێك كراوە.
پۆلیسی ناوچەكە ئاشكرایكردووە، تەقەكەرەكەی دەستگیركردووە، بەڵام بەبێ ئەوەی ناسنامە یاخود هۆكاری تەقەكردنەكەی ئاشكرابكات.
ڕونیشیكردەوە، لە ڕوداوەكەدا پیاوێك و پێنج منداڵ كوژراون، ژنێكیش كە برینەكەی سەختە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
س: Fox News