ترەمپ و میلانیای خێزانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و میلانیای خێزانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دەست دەکەن بە پرۆسەی خۆ کەرەنتین کردن و مانەوە لە ماڵەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند “ئەمشەو من و خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنامان پۆزەتیڤ دەرچوو. راستەوخۆ دەست بە پرۆسەی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و پێکەوە ئەمە تێدەپەڕێنین”.

“تره‌مپ” له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاماژەی بەوەشکردووە  “ڕه‌وشمان جێگیره‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنن”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکردوون، هۆکاری توشبوونەکەیان لە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانییەوە بووە بەناوی هۆپ هیکس، چونکە ئەو پێش ترەمپ و خێزانەکەی هەستی کردووە توشبووە و پاشان ترەمپ و میلانیا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە.

دۆناڵد ترەمپ کاتێک بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ هۆپ هیکس گەشتی کردووە بۆ ئۆهایۆ کاتێک لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی یەکەم دیبەیت لەگهڵ جۆبایدنی ڕکابەری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا.

هاوکات میلانیای خێزانی ترەمپ لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، “دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامەکەمان پۆزەتیڤ بوو، ئێمە خۆمان کەرەنتینە دەکەین و دۆخمان جێگیرە و دڵنیابن کە دۆخەکە تێدەپەڕێنین”.

هاوکات لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە ترەمپ و میلانیای خێزانی بەیەکەوە لە کۆشکی سپی خۆیان کەرەنتینە کردووە و ترەمپ لە شوێنی کەرەنتینەکەیەوە کارەکانی تێدەپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سوتانی دارستانەكانی كالیفۆڕنیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە…
Total
0
Share