چوار خۆكوژ لە سلێمانی دەستگیركراون

شانەیەكی تیرۆریستانی داعش كە پیلانی ئەنجامدانی زنجیرەیەك تەقینەوەیان داڕشتبوو، دەستگیركران و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، “پووچەڵكردنەوەی پیلانەكە و دەستگیركردنی تیرۆریستەكان، بە هەماهەنگی و هاوكاریی ئاسایشی سلێمانی بووە”.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، شانەیەكی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیركردووە كە پیلانیان داڕشتبوو زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی ئەنجامبدەن و زۆرترین زیانی گیانی بگەیەنن بە هاوڵاتییان.

بەپێی دانپێدانانی تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو تیرۆریستانە ژمارەیان شەش كەس بووە، لە چوار خۆكوژ و دوو تیرۆریستی تر پێكهاتوون كە یەكێكیان ئەركی گواستنەوەی خۆكوژەكانی لەئەستۆ بووە و تیرۆریستەكەی تر داڵدەی داون.

وەك لە دانپێدانانی تیرۆریستەكاندا ئاشكرابووە، پیلانیان داڕشتبوو لە شەوی 27ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە ژێر ناوی “غەزوەی ڕەمەزان”دا، زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی بەغداد ئەنجامبدەن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، هێزەكانیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەواڵگرییانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، پیلانە تیرۆریستییەكەیان پووچەڵكردووەتەوە و بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان، سەرجەم تیرۆریستانیان دەستگیركردووە كە چواریان لە سلێمانی دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە. زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە…
Total
0
Share