رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بەناوی ئێل ناسیۆنال لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بە سوپڕایزێکی گەورەی وەرزشی کردووە کە ئەویش گەڕانەوەی لێۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینییە بۆ بارسا.
بەقسەی رۆژنامەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی کلیلی نزیککردنەوەی مێسییە لە بارسا و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی زووتر روودەدات نەک درەنگتر، ئینتەر میامی دەیەوێت گرێبەستی مێسی تا مانگی کانوونی دووەمی 2026 نوێبکاتەوە، واتە بۆ وەرزێکی دیکە، ئەمەش دەتوانێت پاڵ بە یاریزانە ئەرجەنتینیەکەوە بنێت بۆ ئەوەی لە کۆتایی وەرزی ئەمریکیدا واز لە یاریکردن بهێنێت.
ئەوەش رێگەیەکی زۆر باش دەبێت بۆ گەیشتن بە یارییەکانی کۆتایی مۆندیالی 2026 کە لە کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەبێتە ناوی گەورە لەو مۆندیالەکەدا و ئەو نوێکردنەوەیەش رێگا بۆ ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرسا دەکاتەوە.
ئەو هەلە چۆن درووست دەبێت، بە گوێرەی یاسای تۆپی پێی ئەمریکا هەر یاریزانێک دوو وەرز لەگەڵ یانە ئەمریکییەکاندا بەردەوام بێت، ئەوا مافی پێدەدرێت بۆ ئەو ماوەیەی کە رکابەری نییە و خولەکە دەوەستێت بچێتە یانەیەکی دیکە بەشێوەی خواستن یاری بکات.
یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ مانگی ئازار ئەو مافە بە مێسی بدات بۆ ئەوەی تاوەکو مانگی حوزەیرانی ساڵی 2026 لەگەڵیان بمێنێتەوە.